هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان



 

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ ڕازی و ناڕازیدا نین، لەگەڵ ڕاست و ڕەوا و لۆژیک و دادگەریی و چاکەی گشتیداین.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەسەر هەر بابەتێک دەدوێم، یان دەنووسم، ئەگەر دەتانەوێت لە ڕاستی بابەتەکە و ناوەڕۆکەکەی دڵنیابن، بچنەوە سەر کۆی بابەتەکە خۆی، نەک لەو سەرەدێڕ و سەرەپارچە و هەندێک لەو گرافیکانەوە لێیبڕوانن، کە هەندێک کەس و لاو لایەن و میدیا؛ بەمەبەست یان بێمەبەست؛ لە بابەتەکەی دەبڕن و دادەبڕن و بۆڵبژێرانە دەریدەهێنن و بڵاویدەکەنەوە، ئێوەی خۆشەویستیش بەلاڕێدا دەبەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک، کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان، بەڵام لەو شتانە بەرپرسیارنین کە لەتوپەت و کەرتوپەرت دەکرێن و وشکدەکرێنەوەو لە مانا و ناوەڕک و کۆنتێکستی خۆیان دادەماڵرێن و دوردەخرێنەوە، یان دەشێوێندرێن و دەچنرێن و بەشێک نین لە بابەتاکانی ئێمە.

دەشڵێت: “ئێمە لەگەڵ ڕازیی و ناڕازیدا نین، لەگەڵ ڕاست و ڕەوا و لۆژیک و دادگەریی و چاکەی گشتیی و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و خاکەکەی خۆمان و ستراتیژ و ئاسایشی نیشتمانیمانداین”.

پارێزگاری سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، هەر کات ویستتان ڕوونیی و ڕاستیی هەڵوێست و ئامادەبوون و ڕا و بڕیارەکانمان بزانن، بچنەوە سەر سەرچاوە سەرەکییەکەی، نەک دەستی دوو و دە و هەزار.

 

مونا قەهوەچی: تورکمان نوێنەرایەتی راستەقینەی لە پەرلەمان دەبێت
پێشت مونا قەهوەچی: تورکمان نوێنەرایەتی راستەقینەی لە پەرلەمان دەبێت
هەڵمەتی قیرتاو كردن لە ڕۆژانی پشوو دەستی پێكرد
دواتر هەڵمەتی قیرتاو كردن لە ڕۆژانی پشوو دەستی پێكرد
ەیوەندیدار