بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازمان کردووە حکومەت لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانــی ناڕازی دابنیشێــــت و مامۆستایەكیش دەڵێت: “یونسکۆ بڕیاڕ لەهەژمارکردن یاخود هەژمارنەکردنی پرۆسەی پەروەردە نادات”.

بەرهەم مستەفا، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “یونسکۆ بڕیاڕ لەهەژمارکردن یاخود هەژمارنەکردنی پرۆسەی پەروەردە نادات، بەڵکو دەسەڵاتی ئەم بابەتە لای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە، چونكە یونسکۆ تەنها دەتوانێت سەرنج و تێبینی خۆی بدات “.

ڕاشیگەیاندووە، خوێندنی ستاندارد بۆ ساڵێک ئەوەیە، كە پێویستە ۳۰ هەفتەی خوێندن بوونی هەبێت ، واتە (۲۰۰ ) ڕۆژی خوێندن، كە ئەمساڵی خوێندنی ناو پۆل لە سلێمانی ، هەڵەبجە، کۆیە ، گەرمیان ، ڕاپەڕین تا ئێستا 56 ڕۆژ فەوتاوە “.

جەختیشی كردەوە، ئەرکی حکومەتە هەنگاوی جدی بنێت بۆ جێبەجێکردنی داواکانی مامۆستایان و ناکرێت هێندە بێباک بێت لە بەرامبەر پڕۆسەیەکی واهەستیار.

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی هۆشداری لە بارەی دۆخی هاووڵاتیان و پڕۆسەی پەروەردە دەدات و دەڵێت: “پێشنیازمان کردووە حکومەت لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانــی ناڕازی دابنیشێــــت”.

پارێزگاری سلێمانی لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، پێویستە هەموولایەنەکان بەجدی دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی مووچەی مامۆستایان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ئەگەر کێشەی خوێندن چارەسەر نەکرێت زیان لە 10 ساڵی داهاتوومان دەدات.

راشیگەیاند، ئەگەر بێ مووچەیی و ناڕەزایی مامۆستایان بەردەوامبێت پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هەڵدەوەشێتەوە.

 

هەڵمەتی قیرتاو كردن لە ڕۆژانی پشوو دەستی پێكرد
پێشت هەڵمەتی قیرتاو كردن لە ڕۆژانی پشوو دەستی پێكرد
شەپۆلی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار