پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەژمارکردنی خوێندن لە سلێمانی هۆشداری دەدات



پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،ەگەر بێ مووچەیی و ناڕەزایی مامۆستایان بەردەوامبێت پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هەڵدەوەشێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران تەواو یاسایین و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و بەغدا کۆببنەوە و گفتوگۆی جدی لەسەر چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بکەن.

دەشڵێت:”ئەگەر پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەست پێنەکاتەوە زیان بە ئێسکە پەیکەری داهاتووی تاکەکانی کورد دەگات و کاریگەرییەکەی لە دە ساڵی تردا بە روونی دەردەکەوێت، هەروەها ئەگەر بێ مووچەیی و ناڕەزایی مامۆستایان بەردەوامبێت پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هەڵدەوەشێتەوە.

لەبارەی دواکەوتنی مووچەشەوە دەڵێت: لە هیچ وڵاتێکدا نەبووە کە مووچە دوابکەوێت، چونکە ژیانی گشتی دەوەستێت، بۆیە دەبێت حکومەت هەموو هەوڵێک بدات بۆ چارەسەرکردنی مووچە

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەوەی مامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتووە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و خوێندن لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین دەستیپێنەکردووەتەوە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سودانی ئاشکرادەکرێت
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سودانی ئاشکرادەکرێت
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار