ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سودانی ئاشکرادەکرێت



سودانی و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردەوە کە بریارە لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەرێوەبچێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەهەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی دارایی و سیاسی کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کە تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووری و ژیان لە سەرانسەری عێراقدا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە لەگەڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی هەرێمدا بێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند لایەنێکی ئەمنی و ئابووری و ئەو ئاستەنگیانە کران کە ڕووبەڕووی ئامانجەکانی پتەوکردن و بەردەوامبوونی سەقامگیری دەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.

حكومەتی هەرێم: له مۆبایلەوە فەرمانبەر لە کات و ڕۆژی دابەشکردنی مووچە ئاگادار دەکرێتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم: له مۆبایلەوە فەرمانبەر لە کات و ڕۆژی دابەشکردنی مووچە ئاگادار دەکرێتەوە
پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەژمارکردنی خوێندن لە سلێمانی هۆشداری دەدات
دواتر پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەژمارکردنی خوێندن لە سلێمانی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار