ئاماری نوێی کوژراوانی فەڵەستین ڕاگەیەندرا



تەندروستی غەززە: ١٠ هەزار و ٨١٢ فەلەستینی، تائێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون،لە نێوانیاندا چوار هەزار و ٤١٢ منداڵ و دوو هەزار و ٩١٨ ژن و ٦٧٦ کەسی بەساڵاچوو هەن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ١٠ هەزار و ٨١٢ فەلەستینی بەرزبووەتەوە کە ٤٤١٢یان منداڵن و زیاتر لە ٢٦ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

لەبەردەم نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە ئەشرەف ئەل قودرا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ١٠ هەزار و ٨١٢ فەلەستینی بەرزبووەتەوە کە چوار هەزار و ٤١٢ کەسیان منداڵ و دوو هەزار و ٩١٨ ژن و ٦٧٦ کەسی بەساڵاچوو بوون و زیاتر لە ٢٦ هەزار فەلەستینی بە برینداری جۆراوجۆر برینداربوون”.

ئەل قودرا ڕایگەیاند،: وەزارەتی تەندروستی دوو هەزار و 650 ڕاپۆرتی ونبووانی پێگەیشتووە، لەنێویاندا هەزار و 400 منداڵ کە لە سەرەتای دەستدرێژییەکانەوە تا ئێستا لە ژێر داروپەردوو و باڵەخانە ڕوخاوەکاندان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی کوژراوانی کارمەندانی پزیشکی گەیشتە 195 کەس، و 51 ئەمبولانس لە ئەنجامی دەستدرێژیی ئیسرائیلدا لەناوچوون”.

ڕوونیشیکردەوە، “نەخۆشخانەی منداڵانی ئەل نەسر ڕاستەوخۆ بۆردومان کرا، هەروەها ژمارەیەک بریندار و شەهید هەبوون، ئەمبولانسەکانیش بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە”.

وتیشی، ئیسرائیل بە ئەنقەست 130 دامەزراوەی تەندروستی کردە ئامانج، هەروەها 18 نەخۆشخانە و 46 سەنتەری چاودێری سەرەتایی لە خزمەتگوزاری لەکارخست، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتن و بۆردومانکردنی کۆگاکانی سووتەمەنی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی چاوی حکومی ڕادەگەیەنین کە تاکە نەخۆشخانەی تەندروستی دەروونییە لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی تەواوبوونی سووتەمەنی کە ئەمەش مەترسی لەسەر نەخۆشەکان دروست دەکات.

ئەلقودرە ڕاگرتنی سەرجەم خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی منداڵانی لە نەخۆشخانەی ئەل رانتیسی و ئەل نەسری تایبەتمەند ڕاگەیاند، هەروەها کارەکانی بەشی چاودێری چڕ بە کارپێکردنی مۆلیدەیەکی بچووک پارێزگاری لێکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی وەستاندنی خزمەتگوزارییە هەستیارەکان لە کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕادەگەیەنین، کە لەماوەی 36 کاتژمێری داهاتوودا کۆمپلێکسەکە بەتەواوی لەکاردەکەوێت.

ئەل قودرا داوای لە “هەموو لایەنەکان کرد دەستبەجێ کاربکەن بۆ دابینکردنی ڕێڕەوێکی مرۆیی سەلامەت بۆ چوونە ژوورەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان و سووتەمەنی و کارمەندانی پزیشکی، هەروەها بۆ دەرچوونی بەپەلەی هەزاران بریندار.”

سودانی گەیشتە هەولێر
پێشت سودانی گەیشتە هەولێر
ئەردۆغان و ڕەئیسی لە ئۆزباکستان کۆبوونەوە
دواتر ئەردۆغان و ڕەئیسی لە ئۆزباکستان کۆبوونەوە
ەیوەندیدار