سودانی گەیشتە هەولێر



محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی حکومەتی عێراق کرد.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سودانی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا سودانی یەکەمجار دوای بونی بە سەرۆک وەزیران سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەوە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشداریکرد لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی.

لە پارێزگایەکی عێراق ملیاران دینار گەڕێنرایەوە
پێشت لە پارێزگایەکی عێراق ملیاران دینار گەڕێنرایەوە
ئاماری نوێی کوژراوانی فەڵەستین ڕاگەیەندرا
دواتر ئاماری نوێی کوژراوانی فەڵەستین ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار