نزیکەی سێ هەزار حەوزی ماسی تێکدەدرێن



بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە هۆی کەم ئاوییەوە نزیکەی سێ هەزار حەوزی ماسی تێکبدات کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات دروستکراون.

زۆزان عەلی، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و هۆڕەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، هەردوو وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و کشتوکاڵ ڕێککەوتوون لەسەر تێکدانی ئەو حەوزانەی بە زێدەڕەوی بۆ بەخێوکردنی ماسی دروستکراون.

هۆکاری بڕیارەکەشی بۆ ئەو کەمئاوییە گەڕاندەوە کە بە هۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ڕووی لە عێراق کردووە.

ڕاشیگەیاند، تێکدانی حەوزە نایاساییەکان دەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی باشتر و دابەشکردنی دادگەرانە لە نێو پارێزگاکاندا.

پەرلەمانتارەکە ئەوەشی خستەڕوو کە نزیکەی دوو هەزار حەوزی مۆڵەتپێدراو هەیە و ژمارەی نایاساییەکانیش دەگاتە سێ هەزار کە دوو هەزاریان لەسەر ڕووباری دیجلە و ئەوەی دیکەشی لەسەر ڕووباری فورات دروست کراون.

زۆزان عەلی داواشی لە خاوەنی حەوزەکان کرد سیستمی نوێ بۆ بەخێوکردنی ماسی بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ڕی لە بەفیڕۆدانی ئاو بگیرێت.

بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
پێشت بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
بۆردومانی ئیسرائیلی دوو نەخۆشخانەی غەززەی کردە ئامانج
دواتر بۆردومانی ئیسرائیلی دوو نەخۆشخانەی غەززەی کردە ئامانج
ەیوەندیدار