بۆردومانی ئیسرائیلی دوو نەخۆشخانەی غەززەی کردە ئامانج



ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری دوو نەخۆشخانەیان لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل دەوروبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفایان لە شاری غەززە بۆردوومانکردووە.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل دەوروبەری نەخۆشخانەی نەسریان لە ڕۆژئاوای غەززە بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە سێ فەلەستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین، تۆپخانەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردوومانی تۆپخانە و مووشەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح بە تایبەتی لە نزیک ئەو سیاجەی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە جیا دەکاتەوە.

بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس ماڵێکی لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلە کردە ئامانج، بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی سەبرا لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، ٨ فەڵەستینی کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.

گەڕەکی شوجاعییە لە غەززە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا لەگەڵ چەند ناوچەیەکی باکووری بەیت لاحیا ، هاوکات تۆپخانەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانی ڕۆژهەڵاتی غەززە.

نزیکەی سێ هەزار حەوزی ماسی تێکدەدرێن
پێشت نزیکەی سێ هەزار حەوزی ماسی تێکدەدرێن
وێنە؛ چەند مووشەکێكی پاشماوەی جەنگ لە شێخان دۆزرانەوە
دواتر وێنە؛ چەند مووشەکێكی پاشماوەی جەنگ لە شێخان دۆزرانەوە
ەیوەندیدار