بە فەرمانی بایدن پێگەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆردومان کران



ئەمریکا لە سووریا وەڵامی ئێران دەداتەوە و بەرژەوەندییەکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی بۆردومان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، بنکەیەکیان لە سووریا بۆردومان کردووە کە سوپای پاسدارانی ئێران و گروپەکانی، بەکاریان هێناوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بۆردومانەکە لە وەڵامی ئەو زنجیرە هێرشەدا دێت کە لە عێراق و سووریا کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە ڕێی دوو فڕۆکەی جۆری ئێف 35 ئەنجامدراون و تێیدا کۆگای چەك و تەقەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پاراستنی ئەمریکییەکان بە سەرەکیترین کاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت و هێرشەکەی ئەمڕۆش بە فەرمی ئەو بووە.

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران ناوبەناو بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج، ئەویش بە پاساوی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات.

وێنە؛ چەند مووشەکێكی پاشماوەی جەنگ لە شێخان دۆزرانەوە
پێشت وێنە؛ چەند مووشەکێكی پاشماوەی جەنگ لە شێخان دۆزرانەوە
ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت
دواتر ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت
ەیوەندیدار