ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن.

به‌ پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابووری، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مووچه‌ی مانگی ئاب-ىی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له‌ كاتێكدایه‌، مووچەخۆران لە مانگی تشرینی دووەم-دان، به‌ڵام هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی ٩ و ١٠ یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هاوكات جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو بە پێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم وەزرەتەکان مووچە وەردەگرن و ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت، لە کاتێکدا مانگه‌كانی پێشوودا دابه‌شكردنی موچه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێده‌چوو.

بە فەرمانی بایدن پێگەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆردومان کران
پێشت بە فەرمانی بایدن پێگەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆردومان کران
قائیمقامیەتی رانیە نرخی ئارایشتگا و خواردنگە دەستگێڕەکانی دیاریکرد
دواتر قائیمقامیەتی رانیە نرخی ئارایشتگا و خواردنگە دەستگێڕەکانی دیاریکرد
ەیوەندیدار