وێنە؛ چەند مووشەکێكی پاشماوەی جەنگ لە شێخان دۆزرانەوە



دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند، چەند مووشەکێکی پاشماوەی جەنگیان لە سنووری شێخان دۆزییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە، ئاسایشی شێخان ئاگاداری کردنەوە لە بوونی چەند تەقەمەنییەکی پاشماوەی جەنگ لە زێلکان.

ڕوونیشیکردەوە کە تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆك چوونەتە شوێنەکە و تەقەمەنییەکانیان بە مەبەستی تەقاندنەوە گواستووەتەوە.

لەو وێنانەی کە دەزگاکە بڵاویکردوونەتەوە مووشەك لە نێو تەقەمەنییەکاندا دەرکەوتووە.

بۆردومانی ئیسرائیلی دوو نەخۆشخانەی غەززەی کردە ئامانج
پێشت بۆردومانی ئیسرائیلی دوو نەخۆشخانەی غەززەی کردە ئامانج
بە فەرمانی بایدن پێگەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆردومان کران
دواتر بە فەرمانی بایدن پێگەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆردومان کران
ەیوەندیدار