159 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان



159 ئاوارەی پارێزگای دیالە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان کە پێشتر لە کەمپێکی سلێمانیدا نیشتەجێ ببوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، 159 ئاوارەی کەمپی قۆرەتووی سلێمانی، خۆویستانە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای دیالە.

ڕوونیشیکردەوە، گەڕانەوەی ئاوارەکان لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی حکومەتدا دێت بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی پێشتر بە هۆی ناسەقانگیریی ئەمنییەوە ناوچەکانیان بەجێهێشتبوو.

وەزیری کۆچ ڕاشیگەیاند ساردکەرە و چێشتلێنەر و تەلەفزیۆن و هاوکاریی دیکە پێشکەشی ئەو خێزانانە دەکرێن کە خۆویستانە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

جەختیشی کردەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین خێزانی دیکەی ئاوارە کەمپەکان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

چێشتخانەیەک لە هەولێر و ماڵێك لە کەلار سووتان
پێشت چێشتخانەیەک لە هەولێر و ماڵێك لە کەلار سووتان
خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە
دواتر خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە
ەیوەندیدار