چێشتخانەیەک لە هەولێر و ماڵێك لە کەلار سووتان



تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ئەو ئاگرەیان کۆنترۆڵ کرد کە لە چێشتخانەیەکی شارەکە کەوتەوە و تەقینی تەنکیەکی نەوتیش لە کەلار سووتانی ماڵێکی لێکەوتەوە .

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە چێشتخانەیەکی هەولێر کەوتەوە و دواتر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بۆیلەرێك بووەتە هۆی سووتانی چێشتخانەکە.

لە لایەکی دیکەشەوە ماڵێك بە هۆی تەقینی تەنکی نەوتەوە گڕی گرت و ڕووداوەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە.

کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێم باج و ڕسوماتی زیادکردووە
پێشت کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێم باج و ڕسوماتی زیادکردووە
159 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
دواتر 159 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
ەیوەندیدار