خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە



ئەمڕۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، داواکارییەکانیان لە کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و درێژکردنەوەی ماوەی تاقیکردنەوەی وزاری ڕاگەیاند.

ناڕەزایەتی خوێندکاران لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە مامۆستایان و وانەبێژان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی وانەبێژان.

خوێندکارانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند کە بوونەتە زەرەرمەندی وەستانی پڕۆسەی خوێندن، داوای کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و درێژکردنەوەی ماوەی وزاری دەکەن، بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە مانگێکی خوێندن فەوتاوە، ئێستا مامۆستایان هەوڵدەدەن بە کاتێکی کەم وانەیەکی زۆر بخوێنن.

خوێندکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد، هەموو ڕۆژێک ماوەی کاتژمێرێک و ٣٠ خولەک، دوو وانە لەسەر یەک دەخوێنین، چونکە بەرپرسیاریەتی کەوتووەتە سەر خوێندکار و مامۆستا کاتی پێویستی نیە بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن.

وتیشی، ئێمە ناتوانین بە باشی لەوانەکان تێبگەین لە کاتێکدا هەمووی بەسەر یەکەوە بخوێنین، هەرچەندە نیوەی ساڵ نزیک بووەتەوە، بەڵام هێشتا لە سەرەتای وانەکانداین.

ئەمساڵ بەهۆی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایان و وانەبێژان، زیاتر لە مانگێکە خوێندن وەستاوە، هاوکات پۆلەکانی ١٢ و ١١ ئامادەیی لە ١٨ تشرینی یەکەم دەستیانکردووە بە خوێندن، بەڵام خوێندکاران دەڵێن کە فریا ناکەون و کاتێکی کەمیان لە بەردەمدایە بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.

 

 

159 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
پێشت 159 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
سەعدی پیرە: خەڵك یەكدەخەین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
دواتر سەعدی پیرە: خەڵك یەكدەخەین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار