سەعدی پیرە: خەڵك یەكدەخەین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان



وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت بە هۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی پیرمامدا یەکێتی و پارتی گلەییان لەیەکتر هەبوو، نەگەیشتنە ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان باس بکەن، بەڵام لەسەر ئەوە کۆکبوون کە ڕای خەڵك بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕێکبخەن.

دوێنێ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە.

دەربارەی کۆبوونەوەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی سێشەممە “دانیشتنی یەکەممان بوو لەگەڵ پارتی لە پاش کۆنگرەو پاش چەند مانگێک لە ناڕێکی نێوانمان. دەبێت ئەو شتانەی لەسەری کۆکین بیانچەسپێنین، ئەوانەشی گفتووگۆ هەڵدەگرن دایاننێین بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو. کۆبوونەوەکە گرنگبوو، سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی پارتی، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەشداربوون تێیدا.”
وتیشی: “پارتی هەندێک گلەیی هەیە، یەکێتیش هەندێک گلەیی هەیە، نەهاتینە سەر هەژماردکردنی ناکۆکییەکان، بەڵکو هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو نیگەرانییەکان پۆلێن بکەین، دواتر بیانکەینە ئەولەویەتی کارەکانمان و چارەسەریان بۆ بدۆزێنەوە.”

ڕاشیگەیاند هەردوولا “کۆک بووین لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و یەکخستنی ڕای خەڵک بۆ پارێزگاری لە قەوارەکە. هاوڕابووین لەسەر پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەو جیاکردنەوەی موچە لە ناکۆکییە سیاسییەکان”.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش یەکێکە لە ناکۆکییە سەرەکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و سەعدی پیرە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “سەرۆکایەتی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیاریکردووە کە لە مانگی 2ی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئێمە چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکەمانین لە دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و بڕیارە 19 ی ئەم مانگە یەکلایی بکرێتەوە.”
وتیشی: “تا ئێستا سوورین لەسەر سکاڵاکەمان و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین”. خاڵی سەرەکی سکاڵاکەی یەکێتی پەی   وەستە بە ژمارەی کورسی کۆتاکان کە لە 11 کورسی پێکهاتووە و بە بڕوای یەکێتی، پارتی ئەو کورسییانە لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت.

بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە کە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بە دۆخێکی ئاڵۆز هەستیاردا تێدەپەڕیت و وتەبێژی یەکێتیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت، لە مسرەوە تا دەگاتە چیاکانی قەوقاز شەڕو ناکۆکی هەیە. کۆکبووین لەسەر ئەوەی میللەتی کورد لەم ناکۆکییانە بپارێزین، ئێمە لەناو کێڵگەی مینداین، نابێت ڕێگە بدەین مینمان پێدا بتەقێتەوە”.

خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە
پێشت خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە
تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا
دواتر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا
ەیوەندیدار