ڕاپۆرتی نوێی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکرایەوە



لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە بۆ بارودۆخی کۆچبەران، ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە ئامارەکانەوە بڵاو دەکاتەوە.

ئـاری جـلال، سەرۆکی دەزگای لـوتکـە ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەم ١٦٧ حاڵەتی پاڵنانی پاشەکشەی لە دەریای ئیجە تۆمارکراوە، لە کۆی ١١ هەزار و ٧٥١  کەس کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیاوە ڕزگار کراون، ٪٤٣.٥ یان لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە پاڵیان پێوەنراوە بۆ ئاوەکانی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ١٦٧ حاڵەتی پاڵنانی پاشەکشە کە لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، دەسەڵاتدارانی یۆنان لە ٤٥ حاڵەتدا کەشتی ڕزگارکەریان وەک ئامرازێک بۆ دیپۆرتکردنەوە بەکارهێناوە کە هەزار و ٣٦١ کەس لە ژن، پیاو و منداڵی تێیدابووە، لە کۆی گشتی ٦٧ ڕەفتی ڕزگارکەردا دۆزراونەتەوە، ئەمە زۆرترین ژمارەی ئەو کەشتییە ڕزگارکەرانەیە کە لە دەریای ئیجەدا بۆ ماوەی ١٣ مانگ دۆزراونەتەوە.

هەر بە پێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان نزیکەی هەزار و ٣٠٠ لەو کەشتییە ڕزگارکەرانەی بەکارهێناوە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ٢٢ هەزار کەس بە شێوەیەکی نایاسایی.

ئەوەشی خستەڕوو، ناچارکردنی خەڵک بۆ ناو کەشتییە ڕزگارکەرەکان و بەجێهێشتنیان لە دەریادا شتێکی نایاساییە، بەڵام پێدەچێت هیچ نیگەرانییەکی بۆ سیاسەتمەدارانی ئەوروپا دروست نەکردبێت، تا ئەو کاتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان کارەکە تەواو دەکەن .

 

قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
پێشت قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی غەززە ئاوارە بوون
دواتر زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی غەززە ئاوارە بوون
ەیوەندیدار