قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە



ھەریەک لە یانەی قوە جەویە و یانەی ئیتیحادی سعوودی لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، کاتژمێر ١٥:٠٠ لە یاریگای نێودەوڵەتی فڕانسۆ ھەریری لە ھەولێر، رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

بەھۆی بەشداریکردنی چەند ئەستێرەیەکی دیاری جیھانی، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوەوە و لە دەرەوەی یاریگا ئامادەن.

لە یارییەکەدا ھەریەک لە ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ھێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودی کەریم بێنزیما و، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودی ئێنگۆلۆ کانتێ بەرامبەر یانەی قوە جەویە یاری دەکەن.

یانەی ئیتیحادی سعوودی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی سعوودیە، لە ڕکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا لە کۆمەڵەی سێیەم یاریی دەکات، یانەکە بە ٩ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیە و جەوییە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.

نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
ڕاپۆرتی نوێی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکرایەوە
دواتر ڕاپۆرتی نوێی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار