لە دوو شاری هەرێم تاوە بارانی بەخوڕ دادەكات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت و لەناوچەكانی دیكە نمەباران دەبێت و دەشڵێت: لە سلێمانی و هەڵەبجە هەورەبروسكە و تاوە بارانی بەخوڕ دادەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 13/5/2024 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ناجێگیری کەش لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئەبێت و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ئەگەری نمە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە ئەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و ھەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ چالاک ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ناجێگیری کەش زیاتر ئەبێت و لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بارانبارین زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 5 تا 7 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و کەش فێنک ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، کاریگەری ناجێگیری کەش سبەی لەکاتەکانی شەودا لەزۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت و بۆ ڕۆژی سێ شەممە 14/5/2024 کەش لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێت.

كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا
پێشت كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا
دیپۆرت كردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ عێراق و هەرێم دەستی پێكرد
دواتر دیپۆرت كردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ عێراق و هەرێم دەستی پێكرد
پەیوەندیدار