كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا



سەرۆكی فراكسیۆنێكی پەرلەمانی ئاشكرای دەكات، كە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

محەمەد سەهیود، سەرۆکی فراكسیۆنی ئەجیال لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

ڕاشیگەیاندووە، کە “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ لەسەر کەسایەتییەکی دیاریکراو نادەن بۆ سەرۆكی پەرلەمان، بەڵکو بەشێکیان دەنگ بە پەرلەمانتار مەحمود ئەلمەشهەدانی دەدەن، ئەوانی دیکەش دەنگ بە پەرلەمانتار سالم ئەلعیساوی دەدەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاندیدی پارتی تەقەدوم، تەلال الزوبەعی، چانسی لاوازی هەیە.

پێنج شەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ماوەی یاسایی ئێستا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ درێژبکرێتەوە لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دەنگدان بە خشتەكانی بودجە و درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەپێناو سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

داوا دەکرێت ئەو شوێنانەی ئەنفالیان تێدا کراوە بکرێنە مۆزەخانە
پێشت داوا دەکرێت ئەو شوێنانەی ئەنفالیان تێدا کراوە بکرێنە مۆزەخانە
لە دوو شاری هەرێم تاوە بارانی بەخوڕ دادەكات
دواتر لە دوو شاری هەرێم تاوە بارانی بەخوڕ دادەكات
پەیوەندیدار