عێراق نزیكەی 700 زیندانی ئازاد دەكات



وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئازادکراون ئاشکرا دەکات، كە نزیكەی 700 زیندانی بوون.

دەستەی چاکسازی سەر بە وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی ئەو زیندانیانەی بڵاوكردەوە، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ی ئەمساڵدا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی لە بەغدا و پارێزگاکان ئازادکراون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەوانەی بە پێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراون (٢٠) زیندانی بوون، ژمارەی ئەوانەی بە بڕیاری تەممیز یان بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان ئازاد کراون (٦٤٤) زیندانی بوون، کە ژن و پیاویشیان تێدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ژمارەی ئەوانەی بە پێی یاسای لێبوردنی گشتی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 تا مانگی تشرینی یەکەمی 2023 ئازاد کراون (9667) زیندانی بوون، هاوکات ژمارەی ئەوانەی بە بڕیاری لێبوردنی تایبەت لە مانگی یەکی ساڵی 2020 تا مانگی تشرینی یەکەمی 2023 ئازاد کراون (1178) زیندانی بوون.

ئیسرائیل بە مەرجێک بە ئاگر بەست ڕازی دەبێت
پێشت ئیسرائیل بە مەرجێک بە ئاگر بەست ڕازی دەبێت
“ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێم هەیە”
دواتر “ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێم هەیە”
ەیوەندیدار