ئیسرائیل بە مەرجێک بە ئاگر بەست ڕازی دەبێت



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند تاوەکو سەرجەم دیلەکان ئازاد نەکرێن گاربەستمان قبوڵ نییە و بەردەوامیش دەبین.

ڕۆژی یەکشەممە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای ئاگربەستی لە غەززەی ڕەتکردەوە تا گەڕانەوەی سەرجەم زیاتر لە ٢٤٠ بارمتە کە لەلایەن حەماسەوە لە کاتی هێرشەکەیدا لە ٧ی ئۆکتۆبەردا گیرابوون.

ناتانیاهۆ لە بنکەی ئاسمانی ڕامۆن بە تیمە ئاسمانییەکان و هێزی زەمینی لە باشووری ئیسرائیل وتی: “بەبێ گەڕانەوەی بارمتەکانمان ئاگربەست نابێت، ئێمە ئەمە بە دوژمن و دۆستەکانمان دەڵێین، بەردەوام دەبین تا شکستیان پێدەهێنین”.

ئێوارەی شەممە، هەزاران ئیسرائیلی بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا کرد لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی ناتانیاهۆ و داوایانکرد دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە لە پۆستەکەی و ئەوانەی لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون بگەڕێنێتەوە بۆ خێزانەکانیان.

حەماس لە کاتی هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی بەدیل گرت،

بزووتنەوەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی لەدەستدانی زیاتر لە ٦٠ دیل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان، تا ئێستا ٢٣ تەرمی ئەوان لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن و پێدەچێت هەرگیز نەتوانین بیان دۆزینەوە بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە.

بڕیارە بلنکن ئەمشەو بگاتە بەغدا
پێشت بڕیارە بلنکن ئەمشەو بگاتە بەغدا
عێراق نزیكەی 700 زیندانی ئازاد دەكات
دواتر عێراق نزیكەی 700 زیندانی ئازاد دەكات
ەیوەندیدار