سودانی بڕیارێکی دەربارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت دەبێت ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و بە تایبەتیش برنج و زەیت باش بکرێن و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوەی جامبازەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی کرد و لەگەڵ کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتەکەدا کۆبووەوە.

سودانی جەختیکردەوە لە گرنگیی باشکردنی جۆری ماددەکانی بەشە خۆراکی مانگانە، بە تایبەتیش برنج و زەیت.

بە پێویستیشیزانی کۆتایی بەو ڕێکارە ئاڵۆزانە بهێنرێت کە لە کاتی تۆمارکردنی پسوڵەی خۆراك و زیادکردن و سڕینەوەی ناو لەسەر پسوڵەکە ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبێتەوە.

سودانی وتیشی: دەبێت لە کاتی سەردانی هاووڵاتییان بۆ وەزارەتەکەدا کەرامەتیان بپارێزرێت.

هەر لەو سەردانەدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی بازرگانیی گوماناوی و بەرەنگاربوونەوەی جامبازەکان و وتیشی: “ڕێکارەکانی ئەمدواییەی کەرتی دارایی ڕۆڵیان لە پتەوکردنی متمانەی دامەزراوە داراییە جیهانییەکان بە بازرگانیی عێراق هەبووە”.

سودانی ڕاشیگەیاند، نابێت وەزارەتی بازرگانی تەنها وەزارەتی پسوڵەی خۆراك بێت، بەڵکو دەبێت ڕۆلی خۆی لە چاکسازیی ئابووری و فەراهەمکردنی ژینگەی پێویست بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان ببینێت.

تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە ٥١ ملیار دۆلار
پێشت تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە ٥١ ملیار دۆلار
لەبارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ڕوونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ڕوونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار