تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە ٥١ ملیار دۆلار



ڕۆژی یەکشەممە، ڕۆژنامەی ئابووری ئیسرائیلی کالکالیست بە پشتبەستن بە ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، تێچووی ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە دژی حەماس لە کەرتی غەززە بەڕێوەیدەبات دەگاتە ٢٠٠ ملیار شیکڵ واتە ٥١ ملیار دۆلار.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە، لەسەر بنەمای ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕەکە لە ٨ بۆ ١٢ ئەم مانگە خەمڵاندنی تێچوونەکان یەکسان دەبێت بە ٪١٠ی کۆی بەرهەمی ناوخۆ، لەگەڵ ئەوەی بابەتەکە سنووردارە بە غەززە بەبێ بەشداریکردنی تەواوی حزبوڵای لوبنان، ئێران و یەمەن، هەروەها لەسەر بنەمای گەڕانەوەی خێرای نزیکەی ٣٥٠ هەزار ئیسرائیلی بۆ سەر کارەکانیان، کە بەم دواییانە لە هێزە یەدەگەکاندا وەرگیران.

چەکدارانی حەماس لە غەززەوە لە ٧ی تشرینی یەکەم هێرشێکیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لەو کاتەوە ئیسرائیل بۆردوومانی غەززە دەکات.

ڕۆژنامەی کالکالیست ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەی تێچوونەکە لە خەرجییەکانی بەرگریدا خەرجکراوە، دەکاتە نزیکەی یەک ملیار شیکڵ لە ڕۆژێکدا، تێچووی زیانەکان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ملیار شیکل دەبێت، ئەمە جگە لەوەی لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ملیار شیکل کە ئیسرائیل وەک قەرەبووی کۆمپانیاکان و ١٠ بۆ ٢٠ ملیار شیکڵ بۆ نۆژەنکردنەوەی کۆمپانیاکان خەرجدەکات.

بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی پێشتر ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل پاکێجێکی هاوکاری ئابووری بۆ ئەو کەسانە ئامادە دەکات کە بەهۆی هێرشەکانی فەڵەستینەوە زیانیان بەرکەوتووە، گەورەتر دەبێت بەراورد بە هاوکارییەکانی سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩.

ڕۆژی پێنجشەممە، ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، دەوڵەت پابەندە بە یارمەتیدانی هەموو ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەک چۆن لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا کردمان، لە دەیەی ڕابردوودا ئابوورییەکی زۆر بەهێزمان لێرە بنیاتنا، تەنانەت ئەگەر شەڕ زیانی ئابووریش بەسەرماندا بسەپێنێت، وەک ئەوەی ئێستا دەیکات، بێ دوودڵی پارەیان دەدەین.

لە شارۆچكەیەك كارەبا بوو بە 24 كاتژمێری و مۆلیدەكان لابران
پێشت لە شارۆچكەیەك كارەبا بوو بە 24 كاتژمێری و مۆلیدەكان لابران
سودانی بڕیارێکی دەربارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد
دواتر سودانی بڕیارێکی دەربارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد
ەیوەندیدار