لەبارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ڕوونکردنەوە دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ڕایگەیاند، هاووڵاتیان پێویستە تەنها پشت بە گرێبەستی کۆمپانیا و پێشانگا ڕێگەپێدراوەکان ببەستن، چونکە گرێبەستەکانی سەر شەقام بە ساختە هەژمار دەکرێت و لە دامودەزگاکانی حکومەت کاری پێناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە، هاووڵاتیان، شوفێران، کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبیلەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، پێویستە لە کاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل پشت بە گرێبەستی پێشنگاکان ببەستن.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هاووڵاتیان لە نێو گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، تەنها پشت بە گرێبەستی کۆمپانیا و پێشانگا مۆڵەتپێدراوەکان ببەستن، گرێبەستەکانی سەر شەقام بە ساختە هەژمار دەکرێت، لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتومبیل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاری پێناکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە هاووڵاتیان لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەبێ بوونی مۆڵەت یان پێشانگایەکی دیاریکراو ئەنجامدەدەن.

سودانی بڕیارێکی دەربارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد
پێشت سودانی بڕیارێکی دەربارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد
هەورامانی: بەغدا نەوتی هەرێم بنێرێت خێراتر دابەشی دەکەین
دواتر هەورامانی: بەغدا نەوتی هەرێم بنێرێت خێراتر دابەشی دەکەین
ەیوەندیدار