سلێمانی: هاووڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان لە ماوەی ٩ ساڵ وەرگرتووە



ڕۆژی شەممە، دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی ٨ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستیپێکرد، کە چەند گەڕەکێک دەگرێتەوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە، لە گەڕەکی ووڵوبەی شاری سلێمانی کە دەکاتە مەڵبەندی ٨ هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی نەوتدان، هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر (یەک بەرمیل) نەوت وەردەگرێت و بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێیان دەفرۆشرێت.

ڕۆژانە چەند تەنکەرێک نەوت بۆ گەڕەکەکان دەنێردرێت تا نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشبکات، بەهۆیەوە قەرەباڵغی دروستبووە و هاووڵاتیان ماوەی هەفتەیەکە چاوەڕوانی وەرگرتنی نەوتن، چونکە هەر تەنکەرێک ٧٥ بەرمیل نەوتی پێیە و دابەشی دەکات.

هاووڵاتیان ئاماژەیان بەوەکرد لە ٢٠١٦ ەوە نەوتیان وەرنەگرتووە بەرمیلێک نەوت بۆ زستانی خێزانێک سوودی لێنابینرێت، ” ماوەی ٩ ساڵ دەبێت کە نەوت دابەشنەکراوە، ئێمە ساڵانە ٣ بۆ ٤ بەرمیل نەوتمان پێویستە، نرخەکەشی زۆرە بۆ هاووڵاتیان”.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٢٠ هەزار و ٨٧ بەرمیل نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە، کە دەکاتە نزیکەی ٤ ملیۆن ١٥ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوت، لە کاتێکدا سلێمانی پێویستی بە  ٥٢ ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.

 

 

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات
پێشت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات
لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
دواتر لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار