لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە دەستپێکی ئەم مانگەوە کەشوهەوا وشک دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلەکانی بارانبارین بەرێژەی زۆر باش دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا لە ئەمڕۆ و سبەینێوە بەھۆی چالاکبوونەوەی بەرزە پاڵەپەستۆیەک لە رۆژئاوای ناوچەکەوە بەسەر دەریای ناوەراست و بەردەوامی کاریگەریەکانی تا نزیک ناوەراستی ئەم مانگە کەشێکی وشک و سەقامگیر باڵا دەست دەبێت بەسەر زۆرێکی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەر لە عێراق، تورکیا و وڵاتانی شام، هاوکات بە درێژای ئەو ماوەیە ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاری پێشبینی دەکرێت لەنزیک یان ناوەراستی ئەم مانگە کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە لاواز ببێت و شەپۆلەکانی بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرێژەی زۆر باش دەستپێبکاتەوە.

سلێمانی: هاووڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان لە ماوەی ٩ ساڵ وەرگرتووە
پێشت سلێمانی: هاووڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان لە ماوەی ٩ ساڵ وەرگرتووە
نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
ەیوەندیدار