بومەلەرزە سنووری نیپاڵ و هندستانی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە



بومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری هندستان و نیپاڵی هەژاند بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە ٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە بە گوڕی شەش پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە دووری ٣٦ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری جوملای نیپاڵ و ١٦٦ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری باهریچی هندستان ڕوویداوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی بومەلەرزەکە ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بنەکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەگیرێن
پێشت بنەکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەگیرێن
ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە فەلەستین ئەنجام دەدات
دواتر ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە فەلەستین ئەنجام دەدات
ەیوەندیدار