بنەکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانج دەگیرێن



لاری جۆنسن، شرۆڤەکاری پێشووی سی ئای ئەی ڕایگەیاند، سەربازانی ئەمریکی بەهۆی هێرشی بەردەوام بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوژرێن.

جۆنسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی RT ڕایگەیاندووە، بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا  لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە بۆردوومان دەکرێن.

پێشتریش بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، ” لەماوەی ١٧ تا ٣٠ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر لە ١٤ جار لە عێراق و ٩ جاریش لە سوریا هێرشیان کراوەتە سەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بە سەرکەوتوویی وەڵامدراونەتەوە، هاوکات تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات دوێنێ لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لە ھەولێر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا کرایە ئامانج، گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە عێراقیش بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکای لە شارۆچکەی ھەریر نزیکی ھەولێر لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج، هەروەها بە مووشەک سەربازگەی خراب ئەلجیری ھێزەکانی ئەمریکایان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، تائێستاش ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی ئەو بۆردومانانە بڵاونەکراوەتەوە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” زیاتر لە جارێک ڕایگەیاند کە بنکەکانی ئەمریکای لە عێراق و سوریا کردووتە ئامانج.

دوێنێ هەینی، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، بڕیاری فراکسیۆنەکانی خۆڕاگری عێراق بۆ بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا “ئازا و زیرەکانە” بووە، چونکە ئیدارەی ئەمریکا شەڕەکان لە غەززە بەڕێوەدەبات، دەبێت باجی دەستدرێژی، پشتیوانی، داگیرکاری و تاوانەکانی لە عێراق، سوریا و فەلەستین بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش ٧ی تشرینی یەکەم و شەڕی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، تا ئێستا ٢٨ جار ھێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەمریکاش لە وەڵامی ھێرشەکاندا چەند جارێک پێگەی گروپە چەکدارەکانی لە سوریا بۆردومان کردووە.

نرخی نەوت دابەزی
پێشت نرخی نەوت دابەزی
بومەلەرزە سنووری نیپاڵ و هندستانی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
دواتر بومەلەرزە سنووری نیپاڵ و هندستانی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار