ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە فەلەستین ئەنجام دەدات



ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێی ئەنجامدا، پاش ئەوەی قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج، مەبەست لێی ئاوارەبووەکان بووە لە باکووری شاری غەززە.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو کۆمەڵکوژییە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ فەلەستینی و برینداربوونی دەیان کەس، لە نێو ئەو ئاوارەدا کە پەنایان بۆ قوتابخانەی ئوسامە بن زەید لە ناوچەی سەفتاوی بردووە.

لە ئەنجامی بەردەوامی بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار فەلەستینی پەنایان بردووەتە بەر دامەزراوەکانی سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی-UNRWA کە گرنگترینیان قوتابخانەکانن.

بومەلەرزە سنووری نیپاڵ و هندستانی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
پێشت بومەلەرزە سنووری نیپاڵ و هندستانی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
پارێزگای هەولێر: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا چاوەرواننەکراو بوو
دواتر پارێزگای هەولێر: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا چاوەرواننەکراو بوو
ەیوەندیدار