“هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەرعی تر نییە”



ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمڕۆ هەینی، پشتڕاستی کردەوە کە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا لە زیاتر لە بەرەیەک و لە زیاتر لە گۆڕەپانێکدا درێژکراوەتەوە.

نەسروڵڵا وتیشی، ئەگەر بمانویستایە بە دوای شەڕێکدا بگەڕێین کە بە شەرعیەتی تەواوەوە بێت، هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەعی تر نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە “شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان بێ گومان لە هەردوو ئاستی ئەخلاقی و یاساییدایە”.

نەسروڵڵا دووپاتی کردەوە: “سوپاس و سڵاوی خۆمان ئاراستەی سوپای عێراق و یەمەن دەکەین کە چوونە ناو دڵی ئەم شەڕە پڕ پیرۆزەوە”.

نەسروڵڵا ئاماژەی بەوەدا: “هەزاران زیندانی فەلەستینی ساڵانێکی زۆرە لە زیندانە داگیرکەرییەکاندان بەبێ ئەوەی کەس دەستێک ، وتەیەک لەسەریان بڵێت”.

ڕوونیشی کردەوە کە “قودس و مزگەوتی ئەقسا تووشی چەندین پێشێلکاری بێوێنە بوون”،

نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە، “ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا 100% فەلەستینییەکان بڕیاریاریان لەسەر دا، جێبەجێکردنی 100% فەلەستینی بوو، خاوەنەکانیشی لە هەمووان شاردەوە”، جەختی لەوە کردەوە کە “نهێنییەکی ڕەها سەرکەوتنی دەنگی ئۆپەراسیۆنەکەی مسۆگەر کرد”.

نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان لەوە تێبگەن کە بڕیاردەرانی ڕاستەقینە سەرکردەی بەرخۆدان و خاوەنی دۆزی خۆیانن.

پێشتر ئەمریکا رایگەیاندبوو، چاوەڕێی وتەکانی حەسەن نەسروڵڵا دەکەن.  دەربارەی ئەگەری دروستبوونی لایەکی شەڕی تر لەگەڵ ئیسرائیل.

 فەرەنسا جەخت لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە
پێشت  فەرەنسا جەخت لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت
دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت
ەیوەندیدار