فەرەنسا جەخت لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە

  • 410 بینین


ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماککرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە و دۆخی هەرێم و عێراق و ئاسایشی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ، نێچيرڤان بارزانى و ماککرۆن لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه گفتوگۆیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “هاوڕابوون كه‌ پێويسته‌ له‌ دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا به‌رده‌وام بێت.”

هاوکات، ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماککرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “خۆشحاڵ بووم به‌ دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماککرۆن له‌ پاریس.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا تاوتوێکرد.”

 

ئیسرائیل بەردەم دەرگای نەخۆشخانەی شیفای بۆردومان کرد
پێشت ئیسرائیل بەردەم دەرگای نەخۆشخانەی شیفای بۆردومان کرد
“هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەرعی تر نییە”
دواتر “هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەرعی تر نییە”
پەیوەندیدار