یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت



 کەمێک لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یۆفا رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بوون بە هاوبەش، لەمەودوا ساڵانە بەیەکەوە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەشدەکەن.

هاوکات لەمەودوا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترینەکانی ئەوروپا دابەش ناکات، کە ئێرلینگ هالاند وەک دوایین یاریزان خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە، گروپی ئاماوری وەک خاوەنی براندی باڵۆن دۆر دەمێنێتەوە، بەردەوام دەبێت لە سەرپەرشتیکردنی سیستەمی دەنگدانی خەڵاتەکە و بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.

یۆفاش ئەزموونی خۆی دەخاتە خزمەتی خەڵاتەکە، لە لایەنی بازرگانی هاوکارێکی گەورە دەبێت و ساڵانە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان رێکدەخات.

سەرچاوە:

یاریگا

“هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەرعی تر نییە”
پێشت “هیچ شەڕێک وەک شەڕ لەگەڵ زایۆنیستەکان شەرعی تر نییە”
شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێم کرد
دواتر شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێم کرد
ەیوەندیدار