پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی وەرزییەوە



پەرلەمانی عێراق ماوەی دوو مانگ پشوو وەردەگرێت و هەفتەی داهاتووش کۆتا وەرزی یاسادانانی ئەم وەرزە دەبێت.

هەفتەی داهاتوو کاری ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق تەواو دەبێت و ئەندامانی پەرلەمانیش بۆ ماوەی دوو مانگ پشوو وەردەگرن.

بەم پێیەش بێت هەمواری یاسای بوودجە ڕەنگە دوابکەوێت و بکەوێتە ساڵی ئایندە، ئەمەش دواکەوتنی مووچە و پشکی هەرێم درێژتر دەکاتەوە، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، سەرۆک کۆمار یاخود سەرۆک وەزیران، یان سەرۆکی پەرلەمان، یان 50 پەرلەمانتار دەتوانن داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکەن.

هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، ساڵانە پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانانی هەیە، کە هەشت مانگە و هەر وەرزێکی چوار مانگە.

ئیسرائیل کوژرانی زیاتر لە ٢٠ سەربازی ڕاگەیاند
پێشت ئیسرائیل کوژرانی زیاتر لە ٢٠ سەربازی ڕاگەیاند
عێراق زیاتر لە کیلۆمەترێکی تر دێتە خاکی هەرێمەوە
دواتر عێراق زیاتر لە کیلۆمەترێکی تر دێتە خاکی هەرێمەوە
ەیوەندیدار