ئیسرائیل کوژرانی زیاتر لە ٢٠ سەربازی ڕاگەیاند



بێنی گانتز ئەندامی حکومەتی فریاکەوتنی ئیسرائیل،ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو وێنانەی لە شەڕی کەرتی غەززەوە دێن، ئازاربەخشن، فرمێسکەکانمان دەکەونە خوارەوە.

گانتز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بە کاتە سەختەکاندا تێدەپەڕین و شاهیدی زیاتریش دەبین و ئامانجمان گۆڕینی واقیعی غەززەیە لە بناغەکانییەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوان هەموو توانایەکیان بەکاردەهێنن و هەموو تواناکانیان بەکارهێناوە بۆ گەڕانەوەی دیلەکان لە غەززە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

شایانی باسە، جەنەڕاڵ هێرزی هالیڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی بەرەو قۆناغێکی گرنگی داهاتوو هەنگاویان ناوە، بەو پێیەی لە ئێستادا سوپاکە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییە لە باکووری کەرتی غەززە.

هاوکات هەر ئەم ئێوارەیە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی سوپا بۆ سەروو ٢0 سەرباز بەرزبووەوە.

هەرزی حەلێڤی پشتڕاستی کردەوە کە ئەوان “لە ناوەڕاستی شەڕێکی تووڕەدان”.

شەڕەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی ئەقسا”ەوە پێی ناوەتە ٢٧ەمین ڕۆژی خۆی، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە ، فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەزەش رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢٥ هەزار تۆن تەقەمەنی بەسەر غەزە خستووەتە خوارەوە.

بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
پێشت بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی وەرزییەوە
دواتر پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی وەرزییەوە
ەیوەندیدار