بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە



بانکی ناوەندی ئەمریکا، سوودی سیاسیی وەک خۆی لە سەدا ٥،٢٥-٥،٥٠ هێشتەوە، کە بەرزترین ئاستە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا.

لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی کە دوو ڕۆژی خایاند، بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە بە کۆی دەنگ بریاردراوە لەسەر هێشتنەوەی ڕێژەی سوود بە جێگیریی.

لە راگەیەندراوەکەدا بانکەکە بڵاویکردووەتەوە کە دوایین پێوەرەکان ئاماژە بە گەشەکردنی خێرای بەهێزی چالاکییە ئابوورییەکان دەکەن لە چارەکی سێیەمی ساڵدا.

دەشڵێت: دەستخستنی هەلی کار لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا بە بەهێزی ماوەتەوە، هاوکات ڕێژەی بێکاری بەردەوامە لە دابەزین.

بایدن پشتگیری لە وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات
پێشت بایدن پشتگیری لە وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات
ئومێد سەباح: خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت
دواتر ئومێد سەباح: خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار