ئومێد سەباح: خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت



سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “دوێنی وەزیری دارایی عێراق فەرمانی داوە بە بانکی ناوەندی بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی بەشێکی پارەکە بێت و بەشەکەی دیکەش ڕۆژی یەکشەممە بنێردرێ.”

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی خەریکی ئامادەکاریین، سبەی پێنجشەممە، یان ڕۆژی شەممە خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”

ئەوە لە کاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی قسەی کردووە پێی وتوە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت.

بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە
پێشت بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە بڕیاریدا
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە بڕیاریدا
ەیوەندیدار