خەریکە دۆلار سەری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەخوات



لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە لێپرسینەوە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات و هەوڵێکیش بۆ لەسەرکارلابردنی لە ئارادایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە نێو لیژنەی داراییدا هەوڵێك هەیە بۆ لەسەرکارلابردنی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و هۆکارەشی گەڕاندەوە بۆ شکستهێنانی لە کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار کە بەردەوام بەرەو هەڵکشان دەچێت.

کیلابی ڕوونیشیکردەوە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی کاتێك بۆ لێپرسینەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەستنیشان دەکات و گفتوگۆش دەربارەی پرسی لەسەرکارلابردنی دەکات.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی مانگێکە سەرلەنوێ دۆلار دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا لە سەروو 161 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێودەکرێت، هەرچەندە بانکی ناوەندی نرخی فەرمی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار دەستنیشان کردووە.

بڕیارێکی نوێ لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلار درا
پێشت بڕیارێکی نوێ لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلار درا
نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەوە
ەیوەندیدار