بڕیارێکی نوێ لەبارەی مامەڵەکردن بە دۆلار درا



بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ڕیگەیاند، لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکان کار بە دیناری عێراقی دەکرێت و ھەموو ئەو مامەڵانەی پێشتر بە دۆلار بوون، دەکرێن بە دینار.

ئەمڕۆ سێشەممە، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاری دەرکردووە کە پێویستە ھەموو مامەڵە فەرمییەکان لە عێراق بە دیناری عێراقی بکرێن نەک دۆلار.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پابەندە بە بڕیارەکەی عێراقەوە و لەبری دۆلار مامەڵە بەدینارەوە دەکات لە گومرگەکاندا.

باسی لەوەکرد، بڕیارەکە لە سبەی چوارشەممەوە کە ١ی مانی تشرینی دووەمە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ھەموو ئەو دەروازانەی مامەڵەیان بە دۆلار بووە، دەکرێنە دینار و دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەموو دەروازەکان دەگرێتەوە و هەردەروازەیەکیش پابەند نەبێت ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی دەگیرێتتەبەر.

جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەری بەشی تاوانە رێکخراوەییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەڵیننامە بە زیاتر لە ١٨ هەزار بازرگان پڕکراوەتەوە کە مامەڵە بە دۆلار نەکەن و لەبەرامبەردا دینار بەکاربهێنن وەک ڕێکارێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار.

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پشووی خوێندندا دەکات
پێشت وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پشووی خوێندندا دەکات
خەریکە دۆلار سەری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەخوات
دواتر خەریکە دۆلار سەری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەخوات
ەیوەندیدار