مەسرور بارزانی: تام و چێژی بەروبوومەکانمان تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە



مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێش دەچێت و بەروبوومەکانیشمان بە هۆی تام و چێژەکەیانەوە، لە دەرەوە خواستی زۆریان لەسەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی پاکەت و کارتۆن (پاکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیابی لە هەولێر کردەوە و تێیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەو پێشچوونی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵی.

وتیشی: “ماوەیەکە توانیومانە بەربوومی جووتیاران هەناردە بکەین، بەروبوومەکانی ئێمە تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە و خواستێکی زۆریان لەسەرە، ئەوەی ماوەتەوە بەشێوەیەکی رێکوپێک بەرگی بۆ دروست بکرێت و پاکێجینگی بۆ بکرێت.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، مەبەستمانە هەموو ئەو پێداویستییانەی لە تواناماندایە لە ناوخۆی هەرێمی لە کوردستان بەرهەمیان بهێنین کە ئەمە هەلی کاری زۆریش بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت.

جەختیشی کردەوە لەوەی حکومەت پشتیوان و یارمەتیدەری کەرتی تایبەت دەبێت و کارئاسانی بۆ دەکات.

وادەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا
پێشت وادەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا
وێنەگرتنی قوتابیان لەناو قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت
دواتر وێنەگرتنی قوتابیان لەناو قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار