وادەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا



ڕۆژی دووشەممە دەستەی نشتیمانی خانەنشینی وادەی زیادکردنی ١٠٠ هەزار دیناری بۆ مووچەی خانەنشینان دیاریکرد.

ماهر حسێن ڕەشید، سەرۆکی خانەنشینی نیشتیمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بڕیاری زیادکردنی ١٠٠ هەزار دیناری مووچەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە تا هەنووکە نەگەیشتووەتە فەرمانگەی خانەنشینی، بڕیارەکەش لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات.

وتیشی، هەرکاتێک بڕی پارەی دیارکراو و بڕیارەکە بە فەرمی بگاتە فەرمانگەکەمان ڕاستەوخۆ دەست دەکەین بە پێدانی بڕە زیادکراوەکە.

ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانگەی خانەنشینی بە پشتیوانی حکومەت ڕێکارەکانی چاکسازی گرتووەتەبەر بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و بەردەوامیشە لە خزمەتکردن بە خانەنشینان.

ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشە سڕایەوە
پێشت ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشە سڕایەوە
مەسرور بارزانی: تام و چێژی بەروبوومەکانمان تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە
دواتر مەسرور بارزانی: تام و چێژی بەروبوومەکانمان تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە
ەیوەندیدار