وێنەگرتنی قوتابیان لەناو قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت



ڕۆژی سێشەممە، ئیبراهیم نامیس جەبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق، ڕێنمایی قەدەغەکردنی وێنەگرتنی قوتابیان لە ناو قوتابخانەکان و بڵاوکردنەوەی لە سەرجەم سایت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دەرکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، ئەم ڕێنماییە بۆ ڕێگریکردنە لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێندکاران لە قسەی ناشرین و پاراستنیان لە کاریگەری نەرێنی کۆمەڵگە.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی کردەوە، بڕیارەکە دوای سکاڵایەکی زۆری دایکان و باوکان هات، کە داوا دەکەن ناوەندە پەروەردەییەکان واز لە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی منداڵەکانیان بهێنن، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەت ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر بە پێی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییە یاساییە کارپێکراوەکان.

مەسرور بارزانی: تام و چێژی بەروبوومەکانمان تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە
پێشت مەسرور بارزانی: تام و چێژی بەروبوومەکانمان تایبەتن و خواستی زۆریان لەسەرە
دەرکردنی پاسپۆرتی “ئەی” ڕاگیرا
دواتر دەرکردنی پاسپۆرتی “ئەی” ڕاگیرا
ەیوەندیدار