مێتا پارەی نوێ بەسەر بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەسەپێنێت



کۆمپانیای مێتا مانگی داهاتوو بژاردەیەکی بەشداریکردنی بێ ڕیکلام بۆ ئەو کەسانە دەخاتە بازاڕەوە کە فەیسبووک یان ئینستاگرام لە ئەوروپا بەکاردەهێنن.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پابەندە بە پەرەسەندنی ڕێساکانی ئەوروپا بە پێشکەشکردنی بژاردەی بەشداریکردن لە مێتا بۆ یەکێتی ئەوروپا، ئایسلەندا، لیختنشتاین، نەرویج و سویسرا.

لە مانگی تشرینی دووەمەوە بەکارهێنەران بژاردەیان دەبێت بۆ بەکارهێنانی فەیسبووک یان ئینستاگرام بە خۆڕایی لەگەڵ ڕێکلامەکان، یان سەبسکرایب بکەن بۆ ئەوەی واز لە بینینی ڕێکلامەکان بهێنن.

تێچووی مانگانە ١٠.٥٨ دۆلار دەبێت بۆ وێب و ١٣.٧٥ دۆلار بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، هەروەها ئەکاونتەکانی بەکارهێنەرانی دیکەی بەستراو لە فەیسبووک و ئینستاگرام دەگرێتەوە.

لە ١یی ئاداری ساڵی ٢٠٢٤ ەوە، پارەی زیادە بە بڕی ٦ یۆرۆ بۆ هەر مانگێک بۆ وێب و ٨ یۆرۆ بۆ هەر مانگێک بۆ دەستگەیشتن بە مۆبایل بۆ ئەکاونتە زیادەکان جێبەجێ دەکرێت.

مێتا لە مێژە خزمەتگوزاری تۆڕە کۆمەڵایەتییە بێبەرامبەرەکان پێشکەش بە بەکارهێنەران و فرۆشتنی ڕیکلام بۆ کۆمپانیاکان دەکات.

هاوکات کۆمپانیاکە دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمەکانی بەخۆڕایی بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت پارە بدەن.

ڕۆژئاوای کوردستان یان غەززە؟
پێشت ڕۆژئاوای کوردستان یان غەززە؟
داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکرێت
دواتر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکرێت
ەیوەندیدار