مەكتەبی سیاسی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە



مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، بڕیاره‌ سبه‌ی چوار شەممە مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه.

ئاشكراشی كردووە، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌دۆخی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان به‌ یاسا ڕێكخراوه‌، بۆیە بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی پێش هه‌موو شتێك دژی ده‌ستووری عێراق و نه‌ته‌وه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان بوو، بۆیه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ دووباره‌ کورسی كۆتا بۆ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بگه‌رێنرێته‌وه‌.

لە 21ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان و كەم كردنەوەی كوردسی پەرلەمانی كوردستان بۆ 100 كورسی و دابەشكردنی هەرێم بەسەر 4 بازنەی هەڵبژاردندا.

 

چوار حزبی کوردی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانن
پێشت چوار حزبی کوردی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانن
بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە
دواتر بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار