بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە



ئێوارەی ئەمرۆ لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانەوەی غاز کرایەوە

کۆمپانیای دانە غاز ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویکردەوە، دوای پێنج رۆژ لە راوەستانی ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بە هاوبەشی ڕێوشوێنی باشتر بۆ پارێزگاریکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگرنە بەر،

ڕوونیشیکردۆتەوە ، لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ بەرهەمهێنانی غاز دەستمان بە ڕێکارەکان کردووە و ئەمشەو دەست بە بەرهەمهێنانەوەی غاز دەکەینەوە.

شایەنی باسە ئێوارەی ڕۆژی 26ی نیسان بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوای هێرشەکە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، هەرچەندە زیانێکی ئەوتۆی ماددی بەر دامەزراوەکانیان نەکەوت، بەڵام لە پێناو پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکانیاندا بەرهەمهێنانی غازیان بە شێوەیەکی کاتیی لە کۆرمۆر ڕاگرتووە.

دانە غاز ئەوەشی خستەڕوو کە خۆیان و هاوبەشەکانیان هاوئاهەنگی تەواویان لەگەڵ باڵاترین ئاستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە بۆ ئەوەی تاوانباران ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

مەكتەبی سیاسی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە
پێشت مەكتەبی سیاسی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە
حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
دواتر حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
ەیوەندیدار