داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکرێت



سکرتاریەتی گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، داوایەکی فەرمی لە دەوڵەتی فەڵەستین و شانشینی سعودیەوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی لوتکە بە سەرۆکایەتی سعودییە دەکات.

حسام زەکی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی دەڵێت، “سکرتاریەت داوایەکی فەرمی لە فەڵەستین و شانشینی سعودییەوە پێگەیشتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەڵەستین لە کەرتی غەززە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێ کردووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی ئەو نوسراوەی بەدەستی گەیشتبوو بۆ وڵاتانی عەرەبی دەنێڕێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە بارەگای سکرتێری گشتی لە ۱۱ی تشرینی یەکەم ئەنجامدا.

جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەدوای ڕاگەیاندنی تۆفانی ئەقسا و هیرشەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆسەر شارو شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمدا دەستی پێکرد و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند و لە ئێستادا لەڕێگەی ئاسمانی و ئاوی و زەمینییەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر کەرتی غەززە دەست پێکردووە.

مێتا پارەی نوێ بەسەر بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەسەپێنێت
پێشت مێتا پارەی نوێ بەسەر بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەسەپێنێت
لیرەی تورکی ڕیکۆردی نوێی دابەزینی تۆمار کرد
دواتر لیرەی تورکی ڕیکۆردی نوێی دابەزینی تۆمار کرد
ەیوەندیدار