شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە رۆژی چوار شەممەوە تا ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەکات و باران بارین لە ئاستی مام ناوەند بۆ بارانی بەخوڕ دەبێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە هەور لە ئاسمان دەرئەکەوێت وەکو نیشانەیەک بۆ لاوازبوونی ئەو ناوچە پەستان بەرزەی، کە بە درێژایی ئەم مانگە لە ناوچەکە جێگیربووە، لە نێوان ڕۆژی پێنج شەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە تاوەکو یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو هەندێك کات ئەگەری بارانبارین هەیە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان.

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران بارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ بارانی بە خوڕ و مام ناوەند.

ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەری شەپۆلەکە لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممەوە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و سلێمانی ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە هەیە.

 

چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێشت چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ژنه‌ بارمته‌ی‌ ئیسرائیلی‌ پەیام بۆ نەتانیاهۆ دەنێرن
دواتر بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ژنه‌ بارمته‌ی‌ ئیسرائیلی‌ پەیام بۆ نەتانیاهۆ دەنێرن
ەیوەندیدار