بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ژنه‌ بارمته‌ی‌ ئیسرائیلی‌ پەیام بۆ نەتانیاهۆ دەنێرن



بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە كەتیبەكانی قەسام-ی سەر بە بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی بڵاویانكردۆتەوە، سێ‌ ژنە بارمتەی ئیسرائیلی پەیام بۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان دەنێرن و داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لێ دەكەن و دەڵێن: “ئێمە بەدەست شکستی سیاسی و ئەمنی و سەربازی ئێوە دەناڵێنین”.

یەکێک لە ژنە زیندانییەکان لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت: بنیامین ناتانیاهۆ، سڵاو، ئێمە ٢٣ ڕۆژە دیلەکانی حەماس بووین، دوێنێ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەسوکاری زیندانییەکان هەبوو، دەزانین کە بڕیار بوو ئاگربەست ڕابگەیەنیت و بڕیار بوو ئازادمان بکەیت، بەڵێنتان دا کە ئازادمان بکەن، بەڵام ئێمە بەدەست شکستی سیاسی و ئەمنی و سەربازی ئێوە دەناڵێنین.

دەشڵێت: بەهۆی ئەو شکستەی، کە ئێوە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا دروستتان کرد، چونکە هیچ سەربازێک لەو شوێنە نەبووە و کەس نەهاتە لای ئێمە، کەسیش بەرگریی لێ نەکردین، ئێمەش هەرواین هاووڵاتی بێتاوان و بێهەڵوێست، هاووڵاتیان کە باج دەدەن بە دەوڵەتی ئیسرائیل، ئێمە ئێستا لە ژێر “هیچ مەرجێکدا” لە دیلداین.

هەر لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئێوە ئێمە دەکوژن، دەتەوێت هەموومان بکوژن، دەتەوێت سوپا بمانکوژێت، ئایا بەس نییە کە هەموو کەسێکتان سەربڕی، ئایا بەس نییە بۆ ئێوە، کە هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژران، ئێستا ئازادمان بکەن، هاووڵاتییان و زیندانییەكانی فەلەستین ئازاد بکەن، ئازادمان بکەن، هەمووان ئازاد بکەن شایەنی ئەوەن بگەڕێینەوە بۆ لای خێزانەکانمان، ئێستا (بە دەنگی بەرز هاوار دەکەین).

شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی “لافاوی ئەلئەقسا” لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە پێی ناوە ٢٣هەمین ڕۆژی خۆی، لە کاتێکدا هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە.

بەهۆی شەڕ و بۆردومانەكانەوە تا ئێستا زیاتر لە 8 هەزار فەلەستینی كوژراون و زیاتر لە 20 هەزار كەس بریندار بوون و لە لایەنی ئیسرائیلیشەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، کە 312 كەسیان سەربازن، حەمماسیش زیاتر لە 200 ئیسرائیلی گرتووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پارتی پۆستێك بە بەرپرسێكی پێشووی یەكێتی دەدات
دواتر پارتی پۆستێك بە بەرپرسێكی پێشووی یەكێتی دەدات
ەیوەندیدار