بەفر و باران دەستپێدەكات



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ سێ شەممە 13- 12- 2022، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی كاتەكان ,لەگەڵ باران بارین لەتەواوی ناوچە جیاجیاكان ,ئاستی دابارین مامناوەندە و هەندێ جار نمە بارانی پچر پچر دەبیت ،ناوچە شاخاوییەكان بارانی زیاتر دەبێت ، ناوچە شاخاوییەسنوورییەكان بەفر بارینێكی كەمی دەبێت ،لەشەودا باران بارین لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە زیاتر دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك ، ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبنەوە بە (1-2 )پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .

لەبارەی پێشبینییەكانی سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەی چوار شەممە 14 – 12 – 2022، لەكاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لەپارێزگای هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە بارانی دەبێت .

لەدوای نیوەرۆ كاریگەری ئەم شەپۆڵی باران بارینە كۆتایی دێت .
پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە 1 پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك، ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

 

ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگرت
پێشت ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگرت
هۆكارەكانی دەركەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستە
دواتر هۆكارەكانی دەركەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستە
پەیوەندیدار