هەولێر؛ پێشمەرگە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستپێکرد



ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەك پێشمەرگەی لیوای 20 لە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگەدا لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزاییان دەستپێکرد.

لیوای 20 کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگەیە داوای ڕێکخستنی دەوام و مووچەکانیان دەکەن.

لە کاتی گردبوونەوەکە یەکێك لە پێشمەرگەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 24 مانگە لە ماڵەوەن و نە ڕێ دەدرێت بگوازرێنەوە بۆ لیوایەکی دیکە نە مووچەشیان دەدرێتێ.

تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کێشەی ئەو پێشمەرگانە نەداوە.

گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت
پێشت گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت
پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: بۆ جەنگ ئامادەین
دواتر پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: بۆ جەنگ ئامادەین
ەیوەندیدار