گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت



بە گوژمەى زیاتر لە نۆ ملیار دینار نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی سووتان لە هەولێر دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند بەم نزیکانە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی سووتان کە گوژمەی نۆ ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە نەخۆشخانەکە 100 قەرەوێڵەییە و لەسەر ڕووبەری 98 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.

پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند، لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کۆتاییان هاتووە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە چوارچێوەى پەرەدان و خزمەتکردنى زیاترى کەرتى تەندروستى گشتیى، لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا دوو ملیار دینار بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیەکانى سنوورى پارێزگاکە خەرج کراوە.

سلێمانی: مووچەخۆران بە یەک دەنگ بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت سلێمانی: مووچەخۆران بە یەک دەنگ بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند
هەولێر؛ پێشمەرگە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستپێکرد
دواتر هەولێر؛ پێشمەرگە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستپێکرد
ەیوەندیدار